سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، شەقامی سەرەکیی سێتاقان (شەقامی کەلوپەلە کارەباییەکان) بە درێژایی هەردوو سایدی چوون و هاتن ڕێک دەخرێتەوە.
ڕۆژی هەینی 25ـی نیسان، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە مەبەستی چاودێریکردنی کارەکان، پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی شەقامی سەرەکیی گەڕەکی سێتاقانی بەسەر کردەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەبارەی پڕۆژەکەوە ڕایگەیاند، پڕۆژەکە لە ترافیکلایتی شەقامی 30 مەتری (بەردەم بنکەی مانگی سوور) دەست پێ دەکات تاوەکو ترافیکلایتی شەقامی 60 مەتری.
ڕێکخستنەوەی شەقامەکە هەردوو سایدی چوون و هاتن دەگرێتەوە و بڕیارە دوورگەی ناوەندیی شەقامەکە بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەن بکرێتەوە.
شارەوانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە لەسەر داوکاریی زۆری هاووڵاتییان و شۆفێران بووە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و کارئاسانی بۆ کارمەندانی هاتوچۆ و زیاتر خزمەتکردن و سەلامەتیی هاووڵاتییان، بەتایبەتیش دانیشتووانی گەڕەکەکە و خاوەنکار و کاسبکارانی شەقامەکە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.