وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە نوێترین بەیاننامەی ناوەندی فریاکەوتنی سەر بە وەزارەتەکەدا، ئاماری قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسی دیکەش برینداربوون. ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان ماوەیەکە ڕووبەڕووی هێرش و بۆردومانی بەردەوام بوونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمە فریاگوزارییەکان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ گواستنەوەی بریندارەکان و چارەسەرکردنیان، لە کاتێکدا مەترسییەکانی پەرەسەندنی زیاتری گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا لە ئارادایە.
بەهۆی بەردەوامی پێکدادانەکان لەسەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل، تا ئێستا سەدان کەس بوونەتە قوربانی و هەزاران خێزانیش لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری لوبنان ئاوارە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.