Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 07:52

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە ۲٤ی نیسانی ۱۹۷٤ کە شەهید و برینداربوونی سەدان هاووڵاتیی بێتاوانی لێکەوتەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی سیاسەتی شۆڤینی و دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق لەدژی هاووڵاتیانی سڤیلی کوردستان بوو. ئەو کارەساتە دڵتەزێنە تاوانێکی تر بوو، لە زنجیرە تاوانەکانی تری ئەو ڕژێمە لە دژی گەلەکەمان.

لە ساڵیادی ئەو تاوانە گەورەیەدا سڵاو بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.