Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 01:28

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. هەروەها ئەگەری بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵەبارانی بەهاری. پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بەردەوامیی ئەگەری بارانبارین بە شێوەی گەواڵەبارانی بەهاری لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان. چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز ببنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24
 سلێمانی: 22
 دهۆک: 23
 هەڵەبجە: 24
گەرمیان: 26
 چەمچەماڵ: 24
 زاخۆ: 24
 سۆران: 20
 پیرمام: 20
 حاجی ئۆمەران: 13

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.