Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 09:43

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەکات و ئومێدەواریشە ڕاگەیاندنکاران لە ئاست پیشە و ئەرکی گرنگی ڕاگەیاندندا بن و بەشێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیارانە، كاری خۆیان ئەنجام بدەن.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ 

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)، لەلایەن میر میقداد مەدحەت بەردخان، کە هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، پابەندە بە داکۆکیکردن لە ئازادیی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی و پێشکەشکردنی کارئاسانیی پێویست بۆ ڕاگەیاندنکاران، لە هەمانکاتدا ئومێدەوارین ڕاگەیاندنکارانی بەڕێزیش، لە ئاست پیشە و ئەرکی گرنگی ڕاگەیاندندا بن و بەشێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیارانە، كاری خۆیان ئەنجام بدەن و یاسا و ئیتیک و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی ڕۆژنامەوانی لەبەرچاو بگرن و ڕۆڵی کارای خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بەرگریکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگێڕن.

ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو ڕاگەیاندنکارانی کوردستان پیرۆز بێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/22

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.