Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 22:20

کەشناسی هەرێم: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمە بارانی بەهارە دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە کۆتاییهاتنی کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانە دەکات کە ڕووی لە ناوچەکە کردبوو.

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆ سێشەممەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، پێشبینی تاوەبارانی کورتخایەنی بەهاری لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری بەشێک لە قەزا و ناحیە شاخاوییەکان دەکرێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری بارانبارین زیاتر دەبێت، هەروەها لە سەنتەری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی ئەگەری نمەباران و هەروبروسکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا هەیە. پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.

سەبارەت بە سبەی چوارشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت؛ ئاسمانی ناوچەکە بە گشتی لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. ئەگەری دابارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی گەواڵەبارانی بەهاری بەردەوام دەبێت. پێشبینیش دەکرێت دابارین بە شێوەیەکی ناڕێک بێت، بە جۆرێک لە ناوچەیەک باران ببارێت و لە ناوچەیەکی تر بێ باران بێت. پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 22

سلێمانی: 19

دهۆک: 20

کەرکووک (گەرمیان): 23

هەڵەبجە: 22

چەمچەماڵ: 22

زاخۆ: 21

سۆران: 20

پیرمام: 20

حاجی ئۆمەران: 13

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.