Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 03:34

ڕاگەياندراوێک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێرەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی لە حاڵەتێکی کوشتن لە شارەدێی پیرمام ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ دەستبەجێ تیمەکەنیان لە بەشی پۆلیسی پیرمام گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کردووه‌.

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت:  دوای به‌دواداچوونه‌كانیان بۆیان دەرکەوتووه‌ کە بریندارێک و تەرمێک لە شوێنی ڕووداوەکە به‌جێماوه‌.  

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر هاتووه‌: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریخستووه‌ كه‌ بكه‌ری تاوانه‌كه‌ تاوانێکی دیکەشی پێشتر ئەنجامداوه‌.  

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له‌ ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی پیرمام، پەڕاوی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە کراوەتەوە و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ یاسا سەروەر دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.