Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 17:15

گه‌رمیان .. به‌هۆی ته‌قه‌كردن دوو كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، روداوێکی تەقەکردن لە قەزای رزگاریی له‌ سنووری گه‌رمیان ڕوویدا و له‌ ئه‌نجامدا دوو کەس برینداربوون، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش وردەکاری روداوەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت: بەدوای تۆمەتبارەکەوەین.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ به‌هۆی‌ ڕووداوێکی تەقەکردن لە قەزای رزگاریی دوو کەس برینداربوون، كه‌ یەکێک لە بریندارەکان ئەحمەد حاجی فاتمه‌ كه‌ بازرگانی دیاری گەرمیانە و ئەندامی ژوری بازرگانی سلێمانییە

سۆران حەمەغەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان،  راگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، گومان دەکەین روداوەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەبێت.

گوتیشی: تۆمەتبارەکە ناسراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە و هێزەکانمان رێکارەکانیان دەستپێکردوە.

لەبارەی دۆخی بریندارەکانیشەوە، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: دۆخی یەکێکیان جێگیرە، بەڵام یەکێکیان به‌هۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستی وا دەخوازێت رەوانەی سلێمانی بکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.