Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:03

یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانی خۆی بۆ فەلەستین دووپات دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە، ئەوروپییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ دەسەڵاتی فەلەستین و چارەسەری دوو دەوڵەتی دووپات کردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران سەرنجەکانی لەسه‌ر دۆخی كاره‌ساتباری غەززە لابردووه‌.

ئەم هەوڵانە لە کاتێک دایه‌ کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی فەلەستینی لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ غەززە و دەستپێشخەریی "ئەنجوومەنی ئاشتی" له‌ ئێستادا پەراوێزخستووه‌.

لای خۆیه‌وه‌، ماکسیم پریڤۆ، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا لە سەرەتای کۆبوونەوەی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند: ئێمە لە قووڵایی كێشه‌كاندا باس له‌ دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ین و چاومان بریووه‌ته‌ رێگه‌ كورته‌كان له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ ئاڵۆزی زۆری له‌دوایه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستە لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بین، چونکە پرسی ئیسرائیل و فەلەستین کاریگەری لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی هەموو جیهانیش هه‌یه‌.

یەکێتی ئەوروپا گەورەترین پاڵپشتی دارایی فەلەستینییەکانە و سەرەڕای ڕەخنەکانی سەبارەت بە دەسەڵاتی فەلەستین، پێی وایە دەسەڵاتەکە دەبێ ڕۆڵێکی سەرەکی لە غەززەی دوای جەنگدا بگێڕێت.

هه‌ر ئه‌مرۆ کایا کاڵاس، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی: دەتوانین و دەبێت زیاتر بکەین بۆ ئەوەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ پرسی فه‌ڵه‌ستین بە شێوەیەکی بەهێز بخەینە سەر مێز.چونكه‌ ئه‌وه‌ باشترین بژارده‌ی ئێمه‌یه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.