بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕووداوێکی خۆکوشتن لە قەزای کەلار تۆمارکراوە کە تێیدا ئافرەتێکی بەتەمەن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، ڕووداوەکە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ڕوویداوە. ئافرەتەکە لەدایکبووی ساڵی 1933ـیە (تەمەنی 93 ساڵە) و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی گوتەی کەسوکاری ئافرەتەکە بۆ هێزە ئەمنییەکان، ناوبراو نەخۆشیی دەروونیی هەبووە و بەیانی ئەمڕۆ ئەندامانی خێزانەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا تەرمەکەیان بە هەڵواسراوی دۆزیوەتەوە و پۆلیسیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.