Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 20:26

زێلێنسکی کوژرانی پێنج کەس لە ئەنجامی تەقەکردنێک لە کیێڤ ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شاری کیێڤی پایتەخت، لانی کەم پێنج کەس کوژراون.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراینا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە شاری کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەی، بەهۆی تەقەکردنەوە لانی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی ئۆکراینا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان، ئاماژەی بەوەش دا کە تیمە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان لەبارەی ڕووداوەکە و ناسنامەی هێرشبەرەکان دەستپێکردووە تاوەکو ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە کیێڤ بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی هێرشە جۆراوجۆرەکاندایە و بارودۆخی ئەمنی پایتەخت لە ئاستێکی هەستیاردایە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.