هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ئێستادا ڕوو لە تونێلی پێشڕەو نەکەن و ڕێگەی جێگرەوە بەکار بهێنن، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر و هاتنی ژمارەیەکی بەرچاوی گەشتیارانە بۆ ناوچەکە.
ڕۆژی هەینی 17ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە شۆفێران کرد کە ڕێگەی شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لەو لۆدە زۆرەی دروست بووە ڕزگاریان ببێت، هاتوچۆی سلێمانی جەختیش دەکاتەوەم شۆفێران پێویستە لە دیاردەی پەلەپەلکردن و ڕۆیشتن لە سایدی پێچەوانە دوور بکەونەوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان و گەشتیاران.
هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەیانیی ئەمڕۆوە ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی هاتوچۆی ئەو سنوورە و بازگەکان لە ئەرکدان و سەرقاڵی ڕێکخستنی ڕەوشی هاتوچۆن، بەڵام بەهۆی زۆریی ژمارەی گەشتیارانەوە لۆدێکی زۆر دروست بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.