Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 09:58

نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ لوئیجی دی مایۆ نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی هاریکاریی ئابووری و سیاسی.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، دواپێشهاتەکانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکان بوو. تێیدا جەخت لە بایەخی پاراستنی ئارامی و سه‌ركه‌وتنى هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزیی زیاتر کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.