بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت كە پێشبینی دەكرێت سبەی شەممە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكاتەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بە نزیکی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا بارانبارین بە لاوازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت کە هەندێک بارانبارین بە شێوەی لێزمەباران و هەورە تریشقە دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا: سبەش شەممە پێشبینی تاوەبارانی بەهاری و گەواڵەباران و تەرزەباران لە زۆر ناوچان دەکرێت .
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، كەشناسی رایگەیاند: لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ نزم دەبێتەوە بە (2 - 4) پلە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
هەولێر 22 پلەی سیلیزی
پیرمام 19 پلەی سیلیزی
سۆران 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 25 پلەی سیلیزی
دهۆک 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان 26 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.