Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 17:23

نەتانیاهۆ ئیسپانیا بە نواندنی "هەڵوێستی دوژمنکارانە" بەرامبەر ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات

کوردستان TV
100%

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وڵاتی ئیسپانیای بەوە تۆمەتبار کرد کە هەڵوێستێکی "دوژمنکارانە"ی بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل هەیە و ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە گرت.

نەتانیاهۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە حکومەتی مەدرید لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ دۆسیەی ئیسرائیل و جەنگی ئێستای ناوچەکە، سیاسەتێکی نادۆستانە پەیڕەو دەکات و ئەمەش بە شێوەیەکی نەرێنی ڕەنگی داوەتەوە لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەم تۆمەتبارکردنەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە، کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە، پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و مەدرید ڕووی لە گرژییەکی زۆر کردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسپانیا چەندین جار ڕەخنەی توندی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل گرتووە و هەنگاوی ناوە بۆ ناساندنی دەوڵەتی فەڵەستین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.