Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 11:30

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.

ڕۆژی هەینی 10ـی نیسان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: " ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باکووری هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین کە هەندێکات باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورتخایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لەو ناوچانە ".

سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێم دەڵێت: 1 تا 3  پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەی شەممە، کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند: " ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت".

سەبارەت بە پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ، بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.