Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 19:59

نێچيرڤان بارزانى و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییە سەربازییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، کرد.

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی ناوچەکەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان.

مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.