Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکان داوای زانیاری لە هاووڵاتیان دەکات

کوردستان TV
100%

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات یارمەتیدەریان بن لە ڕاگرتنی هێرشە تیرۆریستییەکان کە دەکرێنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و شوێنەکانی تر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی نیسان کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: یارمەتیمان بدەن لە ڕاگرتنی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و شوێنەکانی تر. ئەگەر زانیاریتان لەسەر گرووپە میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران یان کەسانی تری بەرپرسیار لەم هێرشانە هەیە، هەر ئەمڕۆ زانیارییەکانمان بۆ بنێرن.

ئەم داواکارییەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ناوە ناوە ناوەندە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆن دەبنەوە. لایەنی ئەمریکی دەیەوێت لە ڕێگەی هاوکاریی هاووڵاتیان و کۆکردنەوەی زانیارییەوە، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بکات و لایەنە بەرپرسیارەکان دەستنیشان بکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.