بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، بارانی بەهارە بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی نیسان بەڕێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. لە هەندێ کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت، هەندێ ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە و هەندێ ناوچەی تر کەشەکەی ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە . پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بۆ سبەی هەینی 10ـی نیسان بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران کە هەندێک کات بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت. پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە دادەبەزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 19 | 21 |
| سلێمانی | 17 | 20 |
| دهۆک | 19 | 21 |
| هەڵەبجە | 19 | 22 |
| زاخۆ | 19 | 21 |
| گەرمیان | 22 | 24 |
| چەمچەماڵ | 19 | 21 |
| سۆران | 15 | 18 |
| پیرمام | 15 | 18 |
| حاجی ئۆمەران | 9 | 10 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.