دۆناڵد ترەمپ لە تروس سۆشیال ڕایگەیاند، تەواوی کەشتییە جەنگییەکان، فڕۆکە و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە تەواوی چەک و تەقەمەنییەوە لە دەوروبەری ئێران لە ئامادەباشیدا دەمێننەوە.
ترەمپ جەختی کردەوە: "هیچ چەکێکی ئەتۆمی قبووڵکراو نییە و دەبێت گەرووی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە؛ هەر پابەندنەبوونێک بە ڕێککەوتنەکەمان، بە واتای دەستپێکردنی شەڕ دێت بە شێوەیەک کە پێشتر کەس نەیبینیبێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەسەر چەند خاڵێک بە کاتی رێککەوت و ئاگربەستیان ڕاگەیاند، بەڵام لوبنان و گەرووی هورمز بۆنەتە یەکێک لە کێشەکان کە ئەگەری دووبارە دەست پێکردنەوەی شەر دەخاتە بەر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.