نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم پێشھاتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و گەڕاندنەوەی دیالۆگی بونیادنەر لە ناوچەکەدا. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو لایەنانە کرد کە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ ئاسانکاری لە پێناو گەیشتن بەم ئاگربەستە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای خواست کە هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی چاکەوە پابەندی ئەم ڕێککەوتنە بن و پێکەوە کار بکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، کە ببێتە هۆی چەسپاندنی سەقامگیری، ئاسایش و بوژانەوە لە تەواوی ناوچەکەدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.