بڕیار وایه، رۆژی دووشه‌ممه كیێر ستارمه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌سه‌ر داهاتووی ئابووری به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ جومگه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌نجام بدات، بۆ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانی جه‌نگی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر به‌ریتانیا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: ڕۆژی دووشەممە كیێر ستارمه‌ر لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکانی ئابووری وڵات، لەوانە بەرپرسانی وزە کۆده‌بێته‌وه، بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی شەڕ لە ئێران.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت و کۆمپانیای کەشتیوانی ماێرسک، بانکەکانی ئێچ ئێس بی سی و گۆڵدمان ساکس و لۆیدز ئۆف لەندەن کە کۆمپانیای بیمەی جیهانییە بەشدار ده‌بن .
کۆبوونەوەکە لە داونینگ ستریت کە شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆکوەزیرانە، بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.