Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 15:39

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: هێرش کراوەتە سەر نزیک وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) پشتڕاستی کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیدا، باڵەخانەیەك لە نزیک وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لەناو خاکی ئێران پێکراوە و تێکشکێنراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، هێرشەکە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئەنجامدراوە و تێیدا باڵەخانەیەك کە تەنها 350 مەتر لە ڕاکتەری ئەتۆمیی بوشەهرەوە دوور بووە، بە تەواوی وێران کراوە. ئاماژە بەوەش دراوە کە هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆ بەر خودی ڕاکتەرەکە نەکەوتووە و هیچ کام لە کارمەندانی وێستگەکەش بریندار نەبوون.

ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: هەرچەندە زیان بەر ڕاکتەرەکە نەکەوتووە، بەڵام هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکان یان نزیک لەو شوێنانە، پێشێلکردنی حەوت بنەما سەرەکییەکەی سەلامەتی و ئاسایشی ئەتۆمییە لە کاتی ململانێ چەکدارییەکاندا.

گرۆسی جەختیشی کردەوە کە پێویستە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا وێستگە ئەتۆمییەکان نەکرێنە ئامانج، چونکە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە و جیهان دروست دەکات.

ڕاکتەر وەک کوورەیەکی زۆر گەورە و پێشکەوتوو وایە، لە جیاتی ئەوەی خەڵووز یان غاز بسووتێنێت بۆ بەرهەمهێنانی گەرمی، پڕۆسەیەک بەکاردێنێت کە پێی دەوترێت کەرتکردنی ناوەکی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.