وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە چڕوپڕەکانیان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانیان لە ناوچەکە، توانیویانە زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتیی ئەمریکی بە سەلامەتی و بە خێرایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ وڵاتەکەیان بگێڕنەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان و ئاڵۆزییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزارەتی دەرەوە کارەکانی چڕتر کردووەتەوە بۆ زامنکردنی گەشتی هاووڵاتییانی ئەمریکی و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆیان.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە، کە تیمە کونسوڵگەرییەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام و ٢٤ کاتژمێری لە ئەرکدان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی بەپەلە و وەڵامدانەوەی داواکاریی ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانەوێت ناوچەکە جێبهێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.