لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی نەبینینی مانگەوە، سبەی پێنجشەممە دەبێتە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
ئاماژە بەوەش درا کە بەپێی بەڵگە شەرعییەکان و چاودێریکردنی وردی ئاسمان لەلایەن لێژنە لاوەکییەکانەوە، بڕیاردرا کە ڕۆژی هەینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بێت لە هەرێمی کوردستان.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.