سەرۆکی ئەمریکا، زنجیرەیەک ڕێکاری نوێی بۆ پاراستنی ئاسایشی بازرگانی و گواستنەوەی وزە لە ناوچەی کەنداو ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە ڕێگە نادەن هاتوچۆی وزە بۆ جیهان بوەستێت.
ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە فەرمانی دەستبەجێی داوە بە دامەزراوەی دارایی گەشەپێدانی ئەمریکا بۆ ئەوەی بە نرخێکی زۆر گونجاو، بیمەی مەترسییە سیاسییەکان و گەرەنتی دارایی بۆ سەرجەم بازرگانییە دەریاییەکان دابین بکەن، بەتایبەت بۆ ئەو کەشتیانەی وزە دەگوازنەوە و بە ناو کەنداودا تێپەڕ دەبن. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو کۆمپانیاکانی کەشتیوانی بەردەست دەبێت.
لە هەنگاوێکی سەربازیی گرنگدا، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا و وتی: "ئەگەر پێویست بکات، هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە زووترین کاتدا دەست دەکات بە پاراستن و هاوەڵیکردنی کەشتییە نەوتکێشەکان لە کاتی تێپەڕبوونیان بە ناو گەرووی هورمزدا."
ترەمپ جەختی لەسەر پێگەی وڵاتەکەی کردەوە و ڕایگەیاند: "گرنگ نییە چی ڕوودەدات، ئەمریکا گەرەنتی هاتوچۆی ئازادی وزە بۆ جیهان دەکات. هێزی ئابووری و سەربازیی ئەمریکا گەورەترینە لەسەر زەوی." هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە تەنیا سەرەتایە و "ڕێکاری تریش لە ڕێگەن."
ترەمپ: بۆ پاراستنی هاتوچۆی وزە لە کەنداو هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتییەکان دەپارێزێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.