Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 04:11

بەریتانیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ ناردنی کەشتیی جەنگی و هەلیکۆپتەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشەممە، کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی جەنگی و هەلیکۆپتەری شەڕکەر بۆ پاراستنی دوو بنکەی سەربازیی بەریتانیا لە قوبرس ڕەوانە دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی یەکشەممە لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر یەکێک له‌و بنكانه‌.

ستارمەر لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە رایگه‌یاند: "ئێمە بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنە بەرگرییەکانمان، قسەم لەگەڵ سەرۆکی قوبرس کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری بکەمەوە کە کۆپتەرەکان دەنێرین کە توانای دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان تێدایە."

جگه‌ له‌وه‌، کەشتی HMS Dragon کەشتی هێرشبەری دوورخراوەی مووشەکی بۆ هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی جێگیر دەکرێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.