Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 11:17

بۆ دووەم جار لە ماوەی سێ ڕۆژدا بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بۆردومان کرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر بارەگای لیوای 30ـی حەشدی شەعبی لە سنووری دەشتی نەینەوا و بریندار و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا کەسێک بریندار بووە و زیانێکی ماددی بەرچاویش بە باڵەخانەی بارەگاکە گەیشتووە. هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.
ئەمە بۆ دووەم جارە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای نەینەوا لە ڕێگەی درۆنەوە دەکرێنە ئامانج. جێی ئاماژەیە لە هێرشەکانی پێشووشدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە و تەنیا زیانی ماددییان لێکەوتووەتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشانە ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.