Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 22:44

نوێترین لێدوانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی شەڕی ئێران

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێكی ئاراستەی گەلی ئێران كرد و رایگەیاند كە ئەوان وەك ئەمریكا دەیانەوێت هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدەن.

دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (سی ئێن ئێن) رایگەیاند: ئۆپڕاسیۆنەكان دژی ئێران بەشێوەیەكی زۆر باش و خێرا بەڕێوەدەچن، سەرەڕای ئەوەش تا ئێستا كاتی هێرشی گەورە نەهاتووە و بەمزووانە دەیبینن.

راشیگەیاند: هەر لە سەرتاوە پێمانوابوو هێرش بۆ سەر ئێران 4 هەفتە دەخایەنێت، بەڵام پلانەكان زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچن و هەروەها خۆشمان نامانەوێت ئۆپراسیۆنەكان ماوەیەكی درێژ بخایەنن.

سەرۆكی ئەمریكا هەروەها گوتوویەتی: داوا لە خەڵكی ئێران دەكەین لە ماڵەكانیان بمێننەوە، چونكە دۆخی دەرەوە بۆ ئەوان ئارام و سەلامەت نییە.

ئاماژەی بەوەش دا: بە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی تووشی سەرسوڕمان بووین، ئێستا ئەوانیش بەشداری لە شەڕی دژی ئێران دەكەن.

دۆناڵد ترەمپ جەختیشی كردەوە كە سەركردەكانی ئێران وایان دەزانی ناتوانین شوێنەكانیان ئاشكرا بكەین و هەموویان بە لووتبەرزییەوە لە شوێنێك كۆببوونەوە، بەڵام هێزەكانمان لە یەكەم هێرشدا توانیان 49 سەركردە و فەرماندەی ئێران لەناو ببەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.