ئه‌مڕۆ دووشەممە ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا داوای کرد هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبه‌ت به‌و جه‌نگه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له دژی ئێران ده‌ستیان پێی كردووه‌و كاردانه‌وه‌كانی ئیران له جه‌نگه‌كه‌دا.
ڤۆن دێر لاین بە توندترین شێوە هێرشە نابەرپرسیارو بێ پاساوه‌كانی ئێرانی لە دژی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی بە ئامانجگرتنی پاڵاوگەی نەوتی سعوودییە و بنکەی ئاسمانی بەریتانیا لە قوبرس شەرمەزار کرد.
ڤۆن دێر لاین ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیار و تایبه‌تدا لەگەڵ سەرجەم کۆمیسارانی ئەوروپا کۆبوویه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی مه‌ترسی و پێشهاته‌كانی جه‌نگ دژی ئێران و كاردانه‌وه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان له‌و جه‌نگه‌دا.
ڤۆن دێر لاین لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان پشتڕاستی کردەوە کە دۆخەکە بە ناجێگیری دەمێنێتەوە.
ناوبراو هەروەها پێی وایە کە کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، هیوایەکی نوێ بۆ گەلی ستەملێکراوی ئێران زیندوو دەکاتەوە، جەختیشی لە پشتیوانیی كردنی ته‌واو بۆ ئازادیخوازانی ئێران بۆ دیاریكردنی داهاتووی خۆیان كرده‌وه.
ڤۆن دێر لاین راشیگه‌یاند: تاکە چارەسەری بەردەوام چارەسەری دیپلۆماسییە و ده‌بێت ئێران بێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه چاڵاكییه‌كانی بۆ چه‌كی ئه‌تۆمیی بوه‌ستێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.