ئه‌مڕۆ دووشەممە حکوومەتی لوبنان دوای هێرشه چڕه‌كانی ئیسرئیل بۆ سه‌ر شاری به‌یروت و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت بڕیاریدا دەستبەجێ ته‌واوی چالاکییە ئەمنیی و سەربازییەکانی حزبوڵڵا له وڵأته‌كه‌دا قه‌ده‌غه بكات.
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگەیاند، به كۆی ده‌نگ بڕیار دراوه حزبوڵلا پابه‌ند بكه‌ین كه ته‌واوی چاڵاكییه‌كانی دژی ئیسرائیل رابگرێت و چه‌كه‌كانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكات.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆشکی سەرۆکایەتیی لوبنان، نه‌واف سەلام چه‌ند بڕیارێکی گرنگی سیاسی و ئه‌منیی راگه‌یاند تایبه‌ت به دۆخی ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ی، له‌وانه‌ش ناچاركردنی حزبوڵلا كه ته‌واوی چاڵاكییه‌كانی له وڵاته‌كه ڕابگرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه: له‌م دۆخه‌دا پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.