Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 22:44

بەرگریی شارستانی سۆران: هاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ مینی پێدا تەقییەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، هاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ لە سنووری قەزای ڕواندز بەهۆی مین بەرکەوتنەوە قاچێکی لەدەست دا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئادار، رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕووداوێکی بەرکەوتنی مینمان هەیە لە سنووری قەزای ڕواندز؛ هاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی کاروان حوسێن خدر بە مەبەستی لێکردنەوەی گژوگیای بەهارە چووەتە ئەو شوێنە و لە ئەنجامدا بەهۆی مین بەرکەوتنەوە قاچێکی لەدەست داوە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران باسی لەوەش کرد: هەموو تیمەکانمان و تیمەکانی بنکەی ڕواندز لەوێن؛ هاووڵاتییە زامدارەکەش دەهێنرێتە خوارەوە و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.