ئه‌مڕۆ یەکشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاریی کەنداو کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوە، داوایان لە ئێران کرد هێرشەکانی بۆ سەر خاکەکانیان ڕابگرێت و جەختیان لەوە کردەوە کە وڵاتەکانیان هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی خۆیان دەگرنەبەر، لەوانەش بژاردەی وەڵامدانەوەی سه‌ربازیی بۆ دەستدرێژییەکان.
له بەیاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا باس لە هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران کراوه بۆ سەر ئیمارات، بەحرەین، سعودیە، عومان، قەتەر و کوێت و به‌كۆی ده‌نگ ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه كراوه.
جگه له‌وه سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌م هێرشانه‌یان به دەستدرێژییەكی قێزەونی ئێران وەسف کردووە کە پێشێلکردنی جددی سەروەری وڵاتانی عه‌ره‌بییه و ده‌رچوونه له بنەماکانی دراوسێیەتی باش و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لە بەیاننامەکەدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، وڵاتانی عه‌ره‌بی به مافی یاسایی خۆیان ده‌زانن وه‌ڵامی سه‌ربازیی ده‌ستدرێژییه بێ پاساوه‌كانی ئێران بده‌نه‌وه و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بەرگریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری خۆیان و پاراستنی خاک و هاووڵاتییان و دانیشتووانیان.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم هێرشانە له‌لایه‌ن ئێران كراوه‌ته‌وه.
راشیانگه‌یاندووه: سەقامگیریی ناوچەی کەنداوی عەرەبی تەنیا پرسێکی ناوچەیی نییە، بەڵکو پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ سەقامگیریی ئابووریی جیهانی و کەشتیوانی دەریایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.