ئهمرۆ یەکشەممە 17 کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پاکستان کوژران، لە کاتێکدا خۆپیشاندەرانی تووڕە لەسەر کوژرانی ڕێبەری باڵای ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و هەندێکیشیان هەوڵی هێرشکردنە سەر باڵەخانە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکایان دا.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووهتهوه، ئهمرۆ یهكشهممه لە شاری کەراچی پایتەختی پاکستان، سەدان خۆپیشاندەری لایەنگریی ئێرانی هەوڵی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئەمهریکایان دا و بووە هۆی پێکدادان لەگەڵ كارمهندانی پۆلیس.
لای خۆیهوه، نووسینگەی پزیشکی دادوەری پۆلیسی کەراچی ڕایگەیاند، تا ئێوارەی یەکشەممە لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 70 کەسی دیکەش برینداربوون.
زاهیر شا، بەرپرسی فریاکەوتنی پاکستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە شاری گیلگیت لە باکووری پاکستان، لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ پۆلیس، لانیکەم حەوت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
هەزاران کەس لە شەقامەکانی ئیسلام ئابادی پایتەخت کۆبوونەوە و وێنەی عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی کۆچکردوویان هەڵگرتبوو، دواتر هێزهكانی پۆلیس له رێگهی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان به خۆپیشاندهران كرد له نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.