Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

ئەو عومرەکارانەی لە مەدینە گیریان خواردبوو گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو 200 عومرەکارەی کە بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لە فڕۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی گەڕانەوە.

کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئازار، ئەو عومرەکارانەی کە لە فڕۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەی ئەو عومرەکارانە 200 کەس دەبوون و دوێنی بە بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە لەسەر هێڵ بووە تاوەکو گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕوونی کردەوە، تاوەکو بارودۆخی ناوچەکە بەم شێوەیە بێت لە ئەگەری نەبوونی فڕۆکە، ناچار دەبن عومرەکارەکان بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە. هەروەها داواشی لە هاووڵاتییان کرد لەم کات و ساتەدا گەشتەکانیان دوابخەن تاوەکو ئەم باردودۆخە کۆتایی دێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.