Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:07

هونەرمەند شێخ ئیسماعیل بەرزنجی کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

هونەرمەند شێخ ئیسماعیل بەرزنجی لە تەمەنی 87 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە 1ـی ئازار، هونەرمەندی شانۆ و درامای کوردی (ئیسماعیل شێخ عەلی) ناسراو بە شێخ ئیسماعیل بەرزنجی، لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند  شێخ ئیسماعیل بەرزنجی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

هونەرمەند لە ساڵی 1939 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایکبووە، له ساڵی 1956 لە شانۆیی "دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە" لە قوتابخانەکەی بەشداریی کردووە.

لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا وەکو ئەکتەری شانۆ و دراما، لە چەندین کاری  شانۆیی و تەمسیلی بەشداریی کردووە، لە کارە هونەرییەکانی هونەرمەند؛  لەڕێی تاجدا، پیسکەی تەڕپیر، ڕەهێڵە، هاوتای فیلمەکانی تەلەفۆن، مەکری ژنان، تەزبیح چارەنووس و چەندینی دیکە.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.