حکوومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کۆچی دوایی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند و بەو بۆنەیەشەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەی حکوومەتی عێراقدا هاتووە: سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و ئومەی ئیسلامی دەکەین بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری باڵا، عەلی خامنەیی، بەم بۆنەیەوە حکوومەتی عێراق بە فەرمی بڕیاریدا بە ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتیی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، وەک ڕێزێک بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری باڵای ئێران.
لە چوارچێوەی ئەم بەیاننامەیەدا، حکوومەتی عێراق جارێکی تر داوایەکی جدی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان. هۆشداریشی دا کە ئەم هێرشانە ناوچەکە بەرەو ئاستێکی بێوێنە لە توندوتیژی و تێکدانی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی دەبەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.