Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

چه‌ندین وڵات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئێران و ئیسڕائیل ڕاگرت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌هۆی راگه‌یاندنی جه‌نگی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌رده‌وامی هێرش و بۆردوومانه‌كان چه‌ندین وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئیسرائیل و ئێران راگرت.

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وڵاتانی رووسیا ، به‌ریتانیا ، چین ، هیندستان، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵه‌ندا و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی به‌ فه‌رمی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئێران راگرت.

هه‌روه‌ها ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌كه‌ گه‌شته‌كانیان بۆ ئێران بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سارد.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هێلی ئاسمانییان به‌ڕووی ئیسرائیل و ئێراندا داخستووه‌ داوا له‌ هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن به‌ رێگه‌ی وشكانی ئێران و ئیسرائیل به‌ره‌و وڵاتانی تر له‌ ده‌وروبه‌ر به‌جێبێڵن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.