ئاژانسی هەواڵی ئیمارات ڕایگەیاند: سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە توانیویانە چەند مووشەکێکی ئێرانی لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکە تێکشکاوانەکان بەسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە "ئەبوزەبی"ی پایتەخت، کەسێک گیانی لەدەستداوە. لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیمارات داوایان لە هاووڵاتییان کردووە بۆ پاراستنی گیانیان لە شوێنە سەلامەتەکاندا بمێننەوە.
ئێران بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەند بنکەیەکی ئەمریکی لە ناوچەکانی دراوسێی کردووەتە ئامانج لەوانە ئەبوزەبی و بەحرەین.
پێشتر بەرپرسانی ئێران هۆشداریان دابووە ئەمریکا لەوەی ئەگەر بێت و بەهەر هۆکارێک هێز بەرامبەریان بەکار بهێنرێت ئەوا بێ گومان هێرش دەکەنە سەر بنکەکانیان لەو شوێنانەی کە دراوسێیان و مووشەکەکانیان توانای گەیشتینیان هەیە بە ناوچەکە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.