ئهمڕۆهەینی چین نیگەرانییەکی زۆری لە پێکدادانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە پەکین لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەردوولا و داوای ئاگربەست دەکات.
ماو نینگ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پەکین داوا لە هەردوولا دەکات ئارامی بنوێنن و خۆیان بپارێزن، بهو نیازهی بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست و دوور بکەونەوە لە خوێنڕشتنی زیاتر".
ئاماژەی بەوەشکردووە، چین چەندینجار ڕۆڵی نێوەندگیری لە ململانێی نێوان پاکستان و ئەفغانستان لە ڕێگەی کەناڵەکانی خۆیەوە بینیوە و ئامادەیە بەردەوام بێت لە ڕۆڵی بنیاتنەر لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.
وهزارهتی دهرهوهی چین راشیگهیاندووه لهڕێگهی باڵیۆزهكانمان له ههردوو وڵات ههوڵی نێوهندگیریی و وهستانی شهڕ دهدهین.
دوایین ئۆپهراسیۆنی پاکستان دوای ئەوە هات کە شەوی پێنجشەممە هێزەکانی ئەفغانستان هێرشیان کردە سەر سەربازانی پاکستان لە سنوورەکان لە تۆڵەی هێرشە ئاسمانییەکانی پێشووی ئیسلام ئاباد.
ههر ئهمرۆش خواجە ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان دەستپێکردنی جەنگی كراوهی نێوان هەردوو وڵاتدا ڕاگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.