وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رێگەی داوە بە بەشێك لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەڤیڤ خاكی ئیسرائیل جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان، بەهۆی مەترسی دۆخی ئەمنییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوێنێ پێنجشەممە پەیامەكەی گەیاندۆتە باڵیۆزخانەكەیان لە تەلئەڤیڤ و داوای لێ كردوون هەر ئێستا رێگە بە بەشێك لە فەرمانبەران و خێزانەكانیان بدەن بگەڕێنەوە ئەمریكا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆكارەكەی بۆ ئەگەری دروستبوونی مەترسی دۆخی ئەمنی ئیسرائیل گەڕاندۆتەوە لە كاتی هێرشكردنە سەر ئێراندا.
هەر بەوەندەش ناوەستێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیاریداوە مەرجی زیاتر بەسەر هاموشۆ و جوولەی ئەو فەرمانبەرانە بسەپێنیت كە لە باڵیۆزخانەكەیان لە تەلئەڤیڤ دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.