Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 06:10

فڕۆكە هێرشبەرە پێشكەوتووەكانی ئەمریكا گەیشتنە ئیسرائیل

کوردستان TV
100%

ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی ئیسرائیل ئەمشەو سێشەممە ئاشكرای كرد، 12 فڕۆكەی هێرشبەری ئەمریكی لە جۆری (F-22) لە بنكەی ئاسمانی ئیسرائیل نیشتوونەتەوە، نیشتنەوەی ئەم فڕۆكانە لەچوارچێوەی ئەو دەنگۆیانەیە كە دەگوترێ ئەمریكا بەمزووانە هێرش دەكاتە سەر ئێران.

ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە كە هەر 12 فڕۆكە ئەمریكییەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بنكەی ئاسمانی لە باشووری ئیسرائیل نیشتوونەتەوە وەك بەشێك لە هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ بڵاوەپێكردنی هێزەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرجەم ئەو فڕۆكانەی گەیشتوون لە جۆری (F-22)ـەن كە لە پێشكەوتووترین جۆری فڕۆكەكانی جیهانن و تەنیا ئەمریكا لەم جۆرە فڕۆكانەی هەیە.

یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەم فڕۆكانە ئەوەیە كە دەتوانێت زۆر بە ئاسانی سیستەمی دژەئاسمانی و رادارەكان ببڕێت و بەوپەڕی نهێنییەوە بچێتە ناو خاكی دوژمن.

گەیشتنی ئەم فڕۆكانە لە كاتێكدایە كە ئەم ماوەیە بەردەوام هەواڵی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لە دەزگاكانی راگەیاندن دەبیسترێت، بەتایبەت دوای ئەوەی دانوستانەكانی نێوان هەردوو وڵات تا ئێستا ئەنجامێكی ئەوتۆی بەدەستەوە نەداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.