Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 03:03

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور بە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزادرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، دادگایەکی کۆریای باشوور به‌ تۆمه‌تی جووڵه‌پێكردنی هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ بۆ یاخیبووان سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، یون سوک یۆل دەرکرد.

ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: دادگای باڵای ناوەندیی سیئۆل بڕیاری لەسەر دۆسیەکەی "یون سوک یۆل" سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2024 جووڵه‌ی سه‌ربازی به‌ هێزه‌كانی سوپا كرد به‌ سه‌ركردایه‌تی یاخیبووان.

به‌ گوێره‌ی بڕیاری دادگای ناوه‌ندی باڵای سیئۆل سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ یون سوک یۆل دەرچووه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

لە 3ی کانوونی یەکەمی 2024، یون سوک یۆل خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازی ڕاگەیاندبوو، دواتر دادگای دەستووری کۆریای باشوور بڕیاریدا کە ڕاگەیاندنی خستنەکاری دەسەڵاتی سەربازیی لەلایەن یون سوک یۆل-ەوە پێشێلکردنی دەستوورە و بڕیار درا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستەکەی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.