له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا: پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانيان خرایە بەر باس.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری كرد.
له دوماهی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا: دۆخى سووريا و مافه‌كانى كورد له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوون. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريايه‌كى يه‌كگرتوودا كرده‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.