ئهمڕۆ شهممه 14-2-2026، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاویکەوت بە ستافی ژووری بازرگانی ئەمهریکا.
له دیدارهكهدا: وەزیری ناوەخۆ سوپاسی ژووری بازرگانی ئەمهریکای کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئەمهریکیەکان لە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
هاوکات جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان پشتگیری دەکات لە وەبەرهێنان و بەشدارییەکانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و پابەندە بە دابینکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر و دۆستانە بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی و هاوبەشێتیەکی درێژخایەن.
بەهێزی پەیوەندییە ئابورییەکان وەک چەقی بەرەوپێشبردنی خۆشگوزەرانی هاوبەش و گەشەی بەردەوام دەمێنێتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.