Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:30

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 14ی شوبات، لە درێژەی کارنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەی خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری ده‌كه‌ن.

هەر لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، باس لە دۆخى سووريا و كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ مه‌ترسييه‌كانى تيرۆ و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

ڤۆن دێر لاین پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و ڕۆڵى هەرێمی كوردستانى کرد وەک فاکتەری گرنگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.