ئه‌مڕۆ شەممە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاند، ئەمه‌ریکا بەدوای دابڕان و جیابوونه‌وه لە یەکێتی ئەوروپادا ناگه‌ڕێت، بەڵکو هاندانی به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌كو دڵنیاییه‌ك بۆ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ماركۆ ڕوبیۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ئێمە بەدوای جیابوونەوەدا ناگه‌ڕێین، بەڵکو بۆ هاندانی دۆستایەتییەکی کۆن و نوێکردنەوەی گەورەترین شارستانییەت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لێره‌ین."
ڕۆبیۆ جەختیشیکردەوە: "ئەوەی ئێمە دەمانەوێت تازه‌كردنه‌وه‌ی هاوپەیمانییەکی نوێی بەهێزە له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.