Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان ئەمریکا و سووریا و هەسەدە بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند، لە میونشن کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام داوە کە وەزیری دەرەوەی سووریاش تێدا بەشداربووە و بە کۆبوونەوەیەکی باش وەسفی کرد.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 13ـی شوبات، لە پەراوێزی 62ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە، مەزڵووم عەبدی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە لەبارەی دۆخی کورد و تایبەتمەندییەکانی بوو، لەگەڵ دۆخی سووریا و ئایندەکەی، بە گشتی کۆبوونەوەیەکی باش بوو".

سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاڤای کوردستان، گوتی: "ئێستا لە ڕۆژئاڤا ئاگربەست هەیە، بەڵام کێشەش هەن کە هەوڵدەدەین چارەسەری بکەین".

مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن و سبەیش ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.