Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: سبەی شەممە دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە مووچە دابەش دەکەن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سبەی شەممە دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لەسەرە و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە دەتوانن سەردانیان بکەن.

ڕۆژی هەینی 13ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان ئاگادارییەکی ئاراستەی مووچەخۆران کردووە و ڕایگەیاند، سبەی شەممە (14 ـی شوباتی 2026) دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو مووچەخۆرانەی کە تا ئێستا مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەنیا مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج ناکرێت کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردووەتەوە، یاخود کارتی بانکیان تەواو بووە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.