Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ڕیم ئه‌له‌بالی ڕادۆڤان وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا:  باس لە پرۆژە و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدانی مرۆیی و پشتگیریکردنی چاکسازی.

نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان دووپات کردەوە، بەتایبەتی سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی.

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها جەختی لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

لای خۆیەوە، خاتوو ڕادۆڤان جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی کردەوە و دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی بوارە جیاوازەکانی گەشەپێدان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.